امتیاز موضوع:
  • 2 رأی - میانگین امتیازات: 5
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
شعری از شیر کو بی کس
                               ڕووبار 

شاعیرانی وڵاتەکەم ! 
بۆچی خۆتان لەناو تەنها 
دەوارێکی هۆبەی شیعرا 
قەتیس ئەکەن ؟!
بۆ لەیەک ئاواز ئەخوێنن ؟!
بۆ تۆوی گوڵێک ئەچێنن ؟!
چاوی شیعر .... کوێ نابینێ ؟!
گوێچکەی شیعر ..... چی نابیستێ ؟!
خەیاڵ کوا سنووری هەیە !
بەهرە کوا ڕێی دووری هەیە 
بروا بکەن !
ئا ئەم دڵە بچکۆلەیە 
کە ئەوەندەی هەرمێیەکە 
نەک سەرزەمین 
گەردوون جێگەی تیا بۆتەوەو 
زمانیشم تەنها نووکی 
بە گینگڵی قەڵەمێکە !



لە کۆمەڵە شیعری { رووبار } 1984 میلادی 
 
پاسخ
 سپاس شده توسط MASTER ، Asrin
بەشێک لە قەصیدەی { ژەهر }

ئەم هەموو کۆستانە لە کوێدا دابنێم ؟
گڵۆڵەی ئەم هەموو ژانانە لە چیدا هەڵگرم ؟
ئەم زەنگی زریکە و قیژانە بەرمە کوێ ؟
پڵپڵەی ئەم هەموو فرمێسکە ؟
گەردانەی ئەم هەموو هەنیسکە ؟
بە چیدا هەڵواسم ؟
من بە چی بەستەکی ئەم هەموو ژانانە شەتەک دەم ؟
جانتای شاخ سیخناخە !
بوخچەی هەرد نایگرێ !
پریاسکەی پێدەشتیش شیتاڵە !
لە کوێدا دایان نێم ؟ سەیرکە :
ئەم هەموو بارانە کوژراوە 
ئەم هەموو شەپۆلە خنکاوە 
ئەم هەموو ئەستێرە پژاوە 
لە کوێدا بنێژم ؟
چ خوایەک دەست دێنێ و ئەم سەرە بڕراوەم هەڵگرێ و 
بیخاتە کۆشیەوەو رەگ بە رەگ 
خوێن بە خوێن ، ژێ بە ژێ بیدوێنێ ؟!
 

 
پاسخ
 سپاس شده توسط MASTER ، Asrin


پرش به انجمن:


کاربرانِ درحال بازدید از این موضوع: 1 مهمان